لیره‌ی توركی به‌رامبه‌ر دۆلار هاڕەی کرد

  2020-10-26 10:59      311 جار بینراوە        کۆمێنت

له‌مامه‌ڵه‌كانی به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ له‌بۆرسه‌ی توركیا، لیره‌ی توركی گه‌یشته‌ نزمترین ئاست و 8 لیره‌ به‌رامبه‌ر یه‌ك دۆلاری ئه‌مریكی هاڕە‌ی كرد و دابه‌زی.
ئه‌م دابه‌زینه‌ زۆره‌ی لیره‌ی توركی به‌رامبه‌ر دۆلار کە 8 لیرە بەرامبەر 1 دۆلار فرۆشرا، نزمترین ئاستی لیره‌یه‌ به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكا له‌مێژووی توركیادا.
جێگه‌ی باسه‌ كه‌ بەهۆی‌ قەیرانە داراییەکانی‌ تورکیا و پەلامارەکانی ئەردۆغان بۆسەر رۆژئاوای کوردستان و لیبیا و یۆنان و خۆهەڵقورتاندن لەشەڕی قەرەباغ و لاینگیریکردنی ئازەربایجان لەو شەڕە و سوربونی ئەردۆغان لەسەر بەگەڕخستنی سیستمی بەرگری مووشەکی کە لەروسیای کڕیووە، رۆژ بە رۆژ بەهای‌ لیرەی‌ تورکی‌ دابەزین بەخۆیەوە دەبینێت بەرامبەر دراوە بیانییه‌كان.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو