پلاندانان: بودجەی 2021 بۆ دوو بواری بنەڕەتی تەرخان دەكرێت

  2020-10-26 11:47      134 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی پلاندانی عێراق ڕایگەیاند: بودجەی گشتی 2021  زیاتر چڕدەکرێتەوە لە چارەسەرکردنی هەردوو قەیرانی دارایی و تەندروستی کە لەئێستادا عێراق بەدەستییەوە دەناڵێنێت.    
ماهر حەماد جۆهان، بریکاری وەزارەتی پلاندانی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند :بودجەی گشتی 2021  زیاتر چڕدەکرێتەوە لە چارەسەرکردنی هەردوو قەیرانی دارایی و تەندروستی کە لەئێستادا عێراق بەدەستییەوە دەناڵێنێت، هیچ پرۆژەیەکی نوێ ئەنجام نادرێت تاوەکو پڕۆژەکانی پێشوو تەواو نەکرێن.  
 ڕونیشکردەوە : بڕیاری ڕاگرتنی پرۆژە نوێیەکان ئەو پڕۆژانە ناگرێتەوە کە پەیوەستن بە ژیانی ڕۆژانەی هاووڵاتیانەوە، بەڵکو ئەو پڕۆژانە دەگرێتەوە کە گرنگ نین ئەوەش بەهۆی ئەو قەیرانە دراییەوەیە  کە لەئێستادا وڵاتی گرتووەتەوە. 

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو