وەزیری تەندروستی هۆشداری دەدات

  2020-10-26 12:38      149 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزیری تەندروستی هۆشداری لەبارەی دۆخی تەندروستی هەرێمەوە دەدات و رایدەگەیەنێت: دۆخی هەرێمی کوردستان باش نییە.
ئەمرۆ دووشەممە 26-10-2020 سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێم، لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:دۆخی هەرێمی کوردستان باش نییە، چونکە حاڵەتەکانی تووشبوون و گیانلەدەستدان ڕووی لەزیادبوونە.
ئاماژەی بەوەشدا، بەهۆی ئاسایی بوونەوەی ژیانەوە ڕێژەی تووشبوون و گیانلەدەستدان زیادیکردووە.
وتیشی، ئەگەر هەموو بودجەی هەرێم بۆ ئەم دۆخە تەرخانبکرێت، ئەوە هێشتا بەش ناکات، چونکە زۆرینەی پێداویستییەکان بۆ یەکجار بەکاردەهێندرێت و بەردەوام پێویستیمان پێیان هەیە.
به‌پێی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ،تا ئێستا 68 هەزار و 872 کەس له‌هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 40 هەزار و 101 کەس چاکبوونەتەوە و دوو هه‌زار و 314 کەسیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو