پوتن: كشانەوەی ئەمریكا لەپەیماننامەی مووشەكی مامناوەندو كورتمەودا هەڵەیەكی ترسناك بوو

  2020-10-26 17:04      85 جار بینراوە        کۆمێنت

ڤلادیمر پوتن سەرۆكی روسیا ئاشكرایدەكات، وڵاتەكەی ئامادەیە دەستبەرداری بڵاوەپێكردنی موشەكی (٩ ئێم ٧٢٩ ) لەبەشێكی ئەوروپا ببێت بەو مەرجەی رێكخراوی ناتۆش هەمان هەنگاو بگرێتەبەر.
ئەو هەڵوێستەی پوتن لەبەرامبەر داواكارییەكانە بۆ هێوركردنەوەی ئاڵۆزییەكان و رێگریكردن لەبڵاوكردنەوەی زیاتری موشەكی مامناوەندو كورتمەودا. 
پوتن دەڵێت: پاشەكشێی ئەمریكا لەپەیماننامەی موشەكی مامناوەندو كورتمەودا هەڵەیەكی ترسناك بوو، دەشڵێت: ئەمریكا بەو هەنگاوەی ئاڵۆزییەكان دەگەیەنێتە ئەو ئاستەی كۆنترۆڵ نەكرێت. 
سەرۆكی روسیا ئاماژەی بەوەشكردووە، وڵاتەكەی پابەندە بەهەڵپەساردنی بڵاوەپێكردنی موشەكی مامناوەندو كورتمەوداو لەبەرامبەریشدا دەبێت ناتۆ هەمان هەنگاو بگرێتەبەر.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو