وەزارەتی تەندروستی: پلانمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا هەیە

  2020-10-26 19:04      240 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت: پلانی نوێیان هەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەوەرزی پایزو زستان.
ئەمڕۆ دووشەممە (26/10/2020) دكتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم و لێپرسراوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی هەر یەك لەنەخۆشخانەی هیواو نەخۆشخانەی ئاسا بۆ چاودێریكردن و چارەسەركردنی تووشبووانی كۆرۆناو نەخۆشخانەی ژیانەوەیان بەسەركردەوەو دواتر وەزیری تەندروستی لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لەئێستادا بەشێكی زۆری دەرمان و پێدوایستییە پزیشكییەكان بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە دابینكراوە هەوڵیش دراوە بۆ دابینكردنی ئەو دەرمانانەی تر كە ماون.
دەربارەی كۆرۆناش وەزیری تەندروستی تەئكیدی كردەوە لەپلان و بەرنامەی وەزارەتەكەیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەتاكە لەوەرزەكانی پایزو زستان و داوایكرد هاووڵاتیان زیاتر پابەندی ڕێنمایییە تەندروستییەكان بن.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو