وەزارەتی كشتوكاڵ بۆ ساغكردنەوەی بەرهەمی پەتاتەگرێبەستێكی واژۆكرد

  2020-10-26 19:35      100 جار بینراوە        کۆمێنت

بەچاودێری وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو گرێبەست لە نێوان كارگەكانی جپسی پەتاتە وجوتیارانی پەتاتە  دەكرێت بۆ ئەوەی جوتیارە كان پەتاتە بچێنن و كارگەكانیش لێیان بكڕن.   
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی كشتوكاڵ، ئەمڕۆ 26 _10_2020 دووشەممە بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی كارگەكانی جپسی پەتاتە و نوێنەری جوتیارانی پەتاتەی كرد.لەسەر هاوردەكردنی جۆرەكانی بنەتۆی پەتاتە بۆ ئەوەی جوتیاران بیچێن و كارگەكانیش لێیان بكڕنەوە. هەروەها گرێبەستێكی یاسایی لەنێوان كارگەكان و جوتیارانی پەتاتە دەكرێت بۆ ئەوەی كارگەكان  بەرهەمی جوتیاران بكڕنەوە، 
بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكە گفتوگۆكرا ،لەسەر كاتی دانانی باجی گومرگی لەسەر هاوردەكردنی پەتاتە، جوتیاران كات و بڕی باجەكەیان بەلاوە پەسند بوو، هەماهەنگیەكان بەردەوامن بۆ ساغكردنەوەی بەرهەمی ناوخۆیی ئەمەش لەرێگەی بەدواداچون و گرتنەبەری چەند هەنگاوێكی پێویست.لە گەڵ ئەوەشدا خولی راهێنان بۆ جوتیارانی پەتاتە تایبەت بە دواین زانیاری لەسەر پەتاتە دەكرێتەوە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو