4 هەزارو 510 حاڵەتی نوێی كۆرۆنا لە عیراق تۆماركرا

  2020-10-27 16:35      81 جار بینراوە        کۆمێنت
ئاماری وەزارەتی تەندروستی عیراق

لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوودا 4هەزارو 510 حاڵەتی نوێی توشبووانی بە كۆرۆنا لە عیراق تۆماركراوە و 3هەزارو 488 توشبووش ڤایرۆسەكەیان تێپەراندوەو چاكبوونەتەوە. 
لە راگەیەنراوێكی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق كە ئەمڕۆ 27-10-2020 بڵاوی كردۆتەوە ، لە 24 سەعاتی رابردودا 53 كەس بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، زۆرترین رێژەی گیان لەدەسەتدانیش لە پارێزگای سلێمانی بووە 17 كەس گیانیان لەدەستداوە.
هەرلەو راگەیەنراوەی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق ئاماژەبەوەدراوە، لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە تائێستا 459 هەزارو 908 كەس توشی ڤایرۆسەكەبوون و 388 هەزارو 81 توشبووش ڤایرۆسەكەیان تێپەڕاندووەو چاكبوونەتەوە، كە دەكاتە رێژەی لە 84.4%و  هەزارو 724 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو