په‌رله‌مانی‌ عیراق دڵنیایی‌ ده‌داته‌ مووچه‌خۆران

  2020-10-27 16:50      175 جار بینراوە        کۆمێنت
لایه‌نێك له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌

جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ عیراق، دڵنیایی‌ دایه‌ مووچه‌خۆران كه‌ په‌رله‌مان‌ په‌له‌ ده‌كات له‌ ئاسانكاریكردن بۆ دابینكردنی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران‌و ته‌واوی‌ مووچه‌خۆرانی‌ تر.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 27ی‌ ته‌شرینی‌ یه‌كه‌م، حه‌سه‌ن كه‌عبی‌ جێگری‌ یه‌كه‌می‌ سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مانی‌ عیراق، له‌میانه‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تیكردنی‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا بۆ تاوتوێكردنی‌ پڕكردنه‌وه‌ی‌ كورتهێنانی‌ دارایی‌ وتی‌: "قۆناغی‌ داهاتوو، له‌ڕووی‌ ئابووری‌‌و داراییه‌وه‌ دژوار ده‌بێت بۆ عیراق، ئه‌وه‌ش وامان لێده‌كات كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ زانستی‌ دیراسه‌كراو تێیپه‌ڕێنین، بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ كاربكاته‌سه‌ر بژێویی‌ هاوڵاتیان".
هاوكات جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق، به‌په‌رۆشییه‌وه‌ په‌له‌ ده‌كات له‌ هه‌وڵه‌كانی‌ تایبه‌ت به‌ دابینكردنی‌ مووچه‌ی‌ ته‌واوی‌ مووچه‌خۆرانی‌ عیراق.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، كه‌ پرۆسه‌ی‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ عیراق، دوو مانگه‌ دوا ده‌كه‌وێت‌و حكومه‌ت داوا له‌ په‌رله‌مان ده‌كات رێگه‌ی‌ پێبدات قه‌رزی‌ ناوخۆیی‌‌و ده‌ره‌كی‌ بكات، بۆ دابینكردنی‌ مووچه‌ی‌ مووچه‌خۆران.

سه‌رچاوه‌: سایتی‌ بغداد الیوم
وه‌رگیڕان‌و داڕشتنه‌وه‌ی‌: رێباز فه‌ریق

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو