بانكێكی‌ حكومی‌ عیراقی‌ خانوو بۆ فه‌رمانبه‌ران ده‌كڕێت

  2020-10-27 17:18      200 جار بینراوە        کۆمێنت
له‌ماوه‌ی‌ 20 ساڵدا پاره‌كه‌ له‌ فه‌رمانبه‌ران وه‌رده‌گرێته‌وه

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 27ی‌ ته‌شرینی‌ یه‌كه‌م، بانكی‌ ئیسلامی‌ نه‌هرێنی‌ حكومی‌، خزمه‌تگوزاری‌ كڕینی‌ خانووی‌ بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ خسته‌كار كه‌ مووچه‌ له‌ بانكی‌ نه‌هرێن وه‌رده‌گرن.
بانكی‌ نه‌هرێن، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ ده‌ست PUKNOW كه‌وتووه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ بۆ كڕینی‌ خانوو بۆ فه‌رمانبه‌ران، بڕی‌ 150 ملیۆن دینار ده‌درێته‌ هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك كه‌ ئه‌و خزمه‌تگوزارییه‌ ده‌یگرێته‌وه‌.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ بانكه‌كه‌ له‌ماوه‌ی‌ 20 ساڵدا پاره‌كه‌ له‌ فه‌رمانبه‌ران وه‌رده‌گرێته‌وه‌‌و رێژه‌ی‌ 3% قازانج ده‌چێته‌سه‌ری‌.

سه‌رچاوه‌: سایتی‌ سۆمه‌رییه‌ نیوز
وه‌رگیڕان‌و داڕشتنه‌وه‌ی‌: رێباز فه‌ریق

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو