پارێزگای كەركوك بۆ 3 بازنەی هەڵبژاردن دابەشدەكرێت

  2020-10-29 10:53      180 جار بینراوە        کۆمێنت

سەعات 2 ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق  بازنەكانی هەڵبژاردنی لە پارێزگای كەركوك یەكلاكردەوەو پارێزگاكە بۆ 3 بازنەی هەڵبژاردن دابەشكرا.
دوای رێككەوتنی پێكهاتەكانی كەركوك لەسەر شێوازی دابەشكردنی بازنەكان، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق  بەدەنگدان دابەشكردنی بازنەكانی كەركوكی پەسەند كرد و ئەو پارێزگایە بۆ 3 بازنە دابەشكرا، هەروەها 12 كورسی پەرلەمانی هەیە كە 3 یانیان بۆ ژنانە، بە شێوەیەك 5 كورسی بۆ ناوچەكانی سنوری خۆرهەڵاتی قەزای ناوەند و 4 كورسی بۆ ناوچەكانی سنوری قەزای ناوەند و 3 كورسی بۆ ناوچەكانی سنوری قەزای حەویجە و ناحیەی ڕیاز  .

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو