پەرلەمانتارێكی یەكێتی: دابەشكردنی بازنەكانی ھەڵبژاردن لەكەركوك پرسێكی چارەنوسسازە بۆ كورد

  2020-10-29 11:39      199 جار بینراوە        کۆمێنت

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی عیراق رایدەگەیەنێت، ماوەی دوو ھەفتەیە سەرقاڵی كۆبوونەوەی چڕین لەبارەی دابەشكردنی بازنەكانی ھەڵبژاردن لەپارێزگای كەركوك كە پرسێكی چارەنوسسازە بۆ كورد لەھەڵبژاردنی داھاتوودا.
دیلان غەفور، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی عیراق رایگەیاند، ماوەیەكی زۆرە عیراقییەكان چاوەڕێ یەكلاكردنەوەی بازنەكانی هەڵبژاردنی كەركوك دەكەن، دواجار كاتژمێر 2:30 خولەكی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەكۆدەنگیی كورد لەناو خۆیدا ئەو بابەتە یەكلا كرایەوەو لە پەرلەمان پەسەند كرا، ڕێككەوتین لەسەر دابەشكاریی جوگرافی ناوچەكان بەسەر سێ بازنەی ھەڵبژاردن لە پارێزگاكە، بەو جۆرەی لە وێنەكەدا نووسراوەو دیاریكراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەپێی ناوچەكانی ئەو سێ بازنەیەی ھەڵبژاردن، لەھەڵبژاردنی داھاتووی پەرلەمانی عێراقدا كورد 6 كورسیی مسۆگەری دەبێت لە 12 كورسییەكەی پارێزگای كەركوك، ململانێی بەدەستھێنانی كورسیی حەوتەمیش دەكات، دەشڵێت، ھەروەك چۆن پێشتر وتومانە كەركوك ناسنامەی گەلی كوردە، كۆڵنادەین و سازش ناكەین تا گەیشتنە سەركەوتن و بەدەستھێنانی مافەكانمان.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو