كۆسرەت رەسوڵ پیرۆزبایی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەر (د.خ) لە موسوڵمانان دەكات

  2020-10-29 12:39      77 جار بینراوە        کۆمێنت
‎كۆسرەت رەسوڵ عەلی

‎یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد دروودی خوای لەسەر بێ لە سەرجەم موسڵمانان بەگشتی و موسڵمانانی عێراق و كوردستان بەتایبەتی پیرۆز دەكەم و ئاواتەخوازم ئەم یادە بكەینە هەوێنی تەبایی و یەكڕیزی نێو خۆمان.
‎ئەمڕۆ لەیادی لەدایكبوونی سەروەری مرۆڤایەتی، جوانترین یادكردنەوە پابەندبوونە بە بەرنامەو پەیامەكانی پێغەمبەرمان و هەوڵدانمان بۆ پێكەوەژیان و تەبایی و یەكڕیزی نێوانمان و چارەسەركردنی كێشەو قەیرانەكان، داواكارم هەموومان تەبایی و یەكڕیزی نێوانمان بپارێزین و بە برایەتی و تەباییەوە بژین.


‎كۆسرەت رەسوڵ عەلی
‎سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی 
‎یەكێتی نیشتمانی كوردستان

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو