ئێران روونكردنەوە دەدات سه‌باره‌ت به‌ دەنگۆی راگرتنی ڤیزا بۆ هاوڵاتیانی‌ هه‌رێم

  2020-10-29 13:56      257 جار بینراوە        کۆمێنت
ڤیزای گەشتیاری هێشتا کێشەی هەیە و دەرناکرێت و بڕیار لێنەدراوە

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 29ی‌ ته‌شرینی‌ یه‌كه‌م، کونسوڵگه‌ری كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران لە هەولێر دەنگۆی راگرتنی ڤیزای گەشتكردنی بۆ هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستانی رەتكردەوە.
کونسوڵگه‌ری ئێران لە هەولێر، له‌و باره‌یه‌وه‌ لە راگەیەندراوێکدا، بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ راگرتنی ڤیزای گەشتكردن ئێران بۆ هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان دوورە لە راستییەوە.
لەو  راگەیەندراوەدا هاتووە: هەر لە سەرەتای تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا تاكوو ئێستا، سێ دەروازەی سنووری ئێران بە رووی ئەوانەی کە ڤیزای نەخۆش و بازرگانی و خوێندنیان كراوە بوونە‌، جگە لە رۆژانی پشووی فەرمی هاتووچۆ هەبووە، بەڵام ڤیزای گەشتیاری هێشتا کێشەی هەیە و دەرناکرێت و بڕیار لێنەدراوە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو