نرخی‌ نه‌وت هه‌ره‌سیهێنا

  2020-10-29 16:47      267 جار بینراوە        کۆمێنت
نه‌وتی‌ خاوی‌ برینت بۆ‌ 36.95 دۆلار ‌ دابه‌زی

نرخی‌ نه‌وتی‌ خاو له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا دابه‌زینی به‌رچاوی‌‌‌‌ به‌خۆوه‌بینی‌‌، ئه‌وه‌ش پاش ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی‌ زیاتری‌ په‌تای‌ كۆرۆنا له‌ ئه‌وروپا‌و سه‌رانسه‌ری‌ جیهاندا، كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ له‌ زۆرێك له‌ ولاتانی‌ جیهان پرۆسه‌كانی‌ كه‌ره‌نتینه‌كردن ده‌ستیپێكردوه‌ته‌وه‌‌و خواست له‌سه‌ر نه‌وت كه‌مبووه‌ته‌وه‌.
كاتژمێر 4:45ی‌ ئێواره‌ی‌‌‌‌‌ ئه‌مڕۆ‌ پێنجشه‌ممه ‌29ی‌ ته‌شرینی‌ یه‌كه‌م،‌ نرخی‌ هه‌ر به‌رمیلێك له‌ نه‌وتی‌ خاوی‌ برینت بۆ‌ 36.95 دۆلار ‌ دابه‌زی‌‌.
نه‌وتی‌ خاوی‌ خۆرئاوای‌ تیكساسیش بۆ‌ 34.96 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك‌ دابه‌زی‌.

سه‌رچاوه‌: سایتی‌ ئێف ئێكس نیوز توده‌ی‌
ئاماده‌كردنی‌: رێباز فه‌ریق

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو