هاوڵاتییه‌كی‌ سعودییه‌ به‌چه‌قۆ هێرشیكرده‌سه‌ر كونسوڵخانه‌ی‌ فه‌ره‌نسا

  2020-10-29 16:57      130 جار بینراوە        کۆمێنت
پۆلیسی مەککە رایگەیاند، هێرشبەرەکە سعودیە

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 29ی‌ ته‌شرینی‌ یه‌كه‌م، هاوڵاتییەکی سعودی بە چەقۆ هێرشی کردە سەر کونسوڵخانەی فەرەنسا لە شاری جدەی سعودیە‌و پاسەوانێکی کونسوڵخانەکەی بریندار کرد.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ تووڕەیی خەڵک لە وڵاتانی ئیسلامی بەرامبەر چەند جار بڵاوکردنەوەی کاریکاتێرەکانی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) لەلایەن گۆڤاری شارلی ئێبدۆی فەرەنسی لەهه‌ڵكشاندایه‌.
دوای‌ هێرشه‌كه‌ی‌ ئه‌مڕۆی‌ نزیك كڵێسای‌ نۆتردامی‌ شاری‌ نیسی‌ فه‌ره‌نساش دێت كه‌ تێیدا كه‌سێك سێ‌ كه‌سی‌ به‌چه‌پۆ كوشت.
له‌باره‌ی‌ هێرشه‌كه‌ی‌ سعودیه‌، پۆلیسی مەککە رایگەیاند، هێرشبەرەکە سعودیە، بەڵام هیچ زانیارییەکی لەبارەی ناسنامەی پاسەوانە بریندارکراوەکە ئاشکرا نەکرد.

سه‌رچاوه‌: ئاژانسه‌كان
وه‌رگێڕان‌و داڕشتنه‌وه‌ی‌: رێباز زه‌نگه‌نه‌

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو