شاعیری‌ ناسراوی كوردستان، سه‌عدوڵا په‌رۆش كۆچی دوایی كرد

  2020-10-29 18:28      126 جار بینراوە        کۆمێنت
، سه‌عدوڵا په‌رۆش كۆچی دوایی كر

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 29/10/2020، سه‌عدوڵا په‌رۆش، شاعیر و نووسه‌ری ناسراوی‌ كوردستان به‌ هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كۆچی دوایی كرد.
سه‌عدوڵڵا سه‌عید مام شێخ، ناسراو به‌ سه‌عدوڵڵا په‌رۆش، لە دایكبووی ساڵی 1950ی شاری هه‌ولێره‌، له‌ ساڵی 1973 له‌ رۆژنامه‌ی برایه‌تی، دەستی بە كاری رۆژنامەوانی كردوە.
ساڵی 1974، په‌یوه‌ندی به‌ شۆڕشی ئه‌یلووله‌وه‌ كردە، له‌ ئێزگه‌ی ده‌نگی كوردستان ده‌ستبه‌كاربووە، ماوه‌یه‌كیش سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد بووە..
ساڵی 2001 بووەتە به‌ڕێوه‌به‌ری رادیۆی ده‌نگی كوردستان، دواتریش وه‌ك راوێژكار له‌ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری بەردەوام بووە.
6 به‌رهه‌می شیعری به‌ كوردی و عه‌ره‌بی بڵاوكراوه‌نەته‌وه‌.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو