رەحیم زەبیحی لەڕووداوێكی ھاتوچۆدا گیانی لەدەستدا

  2018-12-08 09:34      234 جار بینراوە        کۆمێنت
رەحیم زەبیحی

رەحیم زەبیحی، ھونەرمەندو فیلمسازی ڕۆرھەڵاتی كوردستان  بەھۆی رووداوێكی ھاتوچۆوە گیانی لەدەستدا.
ئێوارەی دوێنێ هەینی (7-12-2018)، رەحیمی زەبیحی ھونەرمەندو فیلمساز لەگەڵ براكەیدا بەناوی كەیوان زەبیحی لەڕووداوێكی ھاتوچۆدا نزیك گوندی نێزەڕۆی شاری بانە ئۆتۆمبێلەكەیان وەرگەڕاوە و هەردووكیان گیانیان لەدەستداوە. 
رەحیمی زەبیحی لەساڵی 1971 لەبانە لەدایكبووە و یەكێكە لەسینەماكارانی كوردو چەندین فیلم و كورتە فیلمی بەرھەمھێناوەو لەچەندین فێستیڤاڵی سینەمایی ھەرێمی و ناوچەییدا خەڵاتی پێبەخشراوە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو