پیلۆسی بۆ ترەمپ: پێویستە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان قبوڵ بكەیت

  2020-10-30 10:54      119 جار بینراوە        کۆمێنت

نانسی پیلۆسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا، هێرش دەكات سەر تڕەمپ و رایدەگەیەنێت، پێویستە وەك پیاو ئەنجامی هەڵبژاردنەكان قبوڵ بكات. 
نانسی پیلۆسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا رایگەیاند، دڵنیایە لەوەی جۆ بایدن كاندیدی حزبەكەی دەبێت بەسەرۆكی ئەمریكاو دۆناڵد تڕەمپ دەیەوێت كارتەكان تێكەڵ بكات و گومان بخاتە سەر دەنگەكان ئەگەر جیاكردنەوەی دەنگەكان درێژەی خایاند. 
راشیگەیاند: ئەگەر جیاكردنەوەی دەنگەكان درێژەی كێشا پێویستە تڕەمپ لەبری گومانكردن لەئەنجامی هەڵبژاردنەكان، وەك پیاو ئەنجامەكان قبوڵ بكات.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو