وان... ٢١٠ كۆچبەری نایاسایی دەستگیركران

  2020-10-30 12:32      92 جار بینراوە        کۆمێنت

لەپارێزگای وان لەباكوری كوردستان ٢١٠ كۆچبەری نایاسایی دەستگیر دەكرێن كە لەناویاندا ژمارەیەك كۆچبەری عیراقی هەیە.
میدیاكانی توركیا بڵاویانكردووەتەوە، بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی وان ئۆپەراسیۆنێكیان لەشارۆچكەی ئەرجیش ئەنجامداوەو لەناو بارهەڵگرێكدا ٢١٠ كۆچبەریان دەستگیركردووە كە ١٧٠ كۆچبەری ئەفغانی و ٩ كۆچبەری عیراقی و ژمارەیەك كۆچبەری تری پاكستانی و بەنگلادیشی و ئۆزبەكستانی تێدابووەو بەنیاز بوون بەرەو ئەوروپا كۆچ بكەن.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو