وه‌زیری‌ ناوخۆی‌ فه‌ره‌نسا: ئه‌ردۆغان سنووری تێپه‌ڕاندووه‌

  2020-10-30 13:50      73 جار بینراوە        کۆمێنت
گێراڵد درمانان، وه‌زیری ناوخۆی فه‌ره‌نسا

گێراڵد درمانان، وه‌زیری ناوخۆی فه‌ره‌نسا  رایگه‌یاند، لێدوانه‌كانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا، سنووریان تێپه‌ڕاندووه‌.
ئه‌وه‌ش دوای‌ ئه‌وه‌دێت كه‌ سه‌رۆكی توركیا ره‌خنه‌ی له‌ سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا گرتبوو و رایگه‌یاند، پێویسته‌ ماكرۆن چاره‌سه‌ری عه‌قڵی خۆی بكات.
دواتریش گۆڤاری "شارلی ئیبدۆ" كاریكاتێرێكی له‌ دژی ئه‌ردۆغان بڵاوكرده‌وه‌ و سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیای تووڕه‌ كرد.
له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا سه‌ركۆنه‌ی‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی كاریكاتێری له‌ دژی ئه‌ردۆغان كرد.
وه‌زیری‌ ناوخۆی‌ فه‌ره‌نسا، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ئێستا فه‌ره‌نسا شه‌ڕی له‌ دژی ئایدۆلۆژیای ئیسلامی توندڕه‌و ده‌ستپێكردووه‌.

سه‌رچاوه‌: ئاژانسه‌كان
وه‌رگێڕان‌و داڕشتنه‌وه‌ی‌: به‌شی‌ كوردی‌ PUKNOW

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو