بریارە عیراق بەرامبەر ئایسلەندا یاری بكات

  2020-11-17 15:20      104 جار بینراوە        کۆمێنت

هەڵبژاردەی عیراق بەرامبەر هەڵبژاردەی ئایسلەندا یارییدەكات، وەك ئامادەكارییەك بۆ ركابەرییەكانی پاڵاوتنی گەیشتن بە مۆندیالی 2022ـی قەتەر و جامی ئاسیای 2023ـی چین.
ئەحمەد كۆچەر، ئەندامی دەستەی كاتیی یەكێتیی تۆپی پێی عیراق رایگەیاند: ئیمارات دەیەوێت پاڵەوانێتییەكی دۆستانە بەبەشداریی چوار هەڵبژاردە رێكبخات، كە هەریەكە لە ئیمارات، ئایسلەندا و كۆنگۆ تێیدا بەشدارن و داوا لە ئێمەش كراوە وەك هەڵبژاردەی عیراق بەشداری لە ركابەرییەكەدا بكەین.
راشیگەیاند:  هەڵبژاردەی عیراق لە بارودۆخێكی زۆرباشدایە و دەمانەوێت بەباشترین شێوە بۆ یارییەكانی داهاتوو لە پاڵاوتنەكانی مۆندیالدا هەڵبژاردەكە ئامادەبكەین ، بەڵام تاوەكو ئێستا داوەتنامەی فەرمیمان پێشكێشنەكراوە، بەڵام ئێمە بۆ ئەو پاڵەوانێتییە ئامادەدەبین، كە مانگی یەكی ساڵی داهاتوو لە ئیمارات بەڕێوەدەچێت.
بڕیارە ئاداری ساڵی داهاتوو یارییەكان دەستپێبكەنەوە، كە هەڵبژاردەی عیراق لە كۆمەڵەی سێیەم یارییدەكات و،  تاوەكو ئێستا بە كۆكردنەوەی 11 خاڵ لە پلەی یەكەمی كۆمەڵەكەیە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو