ئەمڕۆ پێشانگای كتێب لەسلێمانی دەكرێتەوە

  2020-11-18 08:48      117 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەمڕۆ چوارشەممە دووەمین خولی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ كتێب، بەدروشمی (بەخۆپارێزییەوە لەگەڵ كتێب هاوڕێ دەبین)  دەكرێتەوەو زیاتر لە (350) كۆمپانیاو (15) وڵاتی بیانی بەشداری دەكەن.
بەڕێوەبەری پەیوەندییەكانی كۆمپانیای ئەتڵەس ئەسیل و پێشانگای سلێمانی نێودەوڵەتی رایگەیاند، كردنەوەی پێشانگاكە زۆر گرنگەو جوڵەیەكی گەورە دەخاتە بازاڕی شاری سلێمانی و كوردستانەوەو دەیان هەزار میوانی بیانی بەشداری تێدا دەكەن.
پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ كتێب لە (18-11 بۆ 27-11) لەناو بینای پێشانگای نێودەوڵەتی لە تاسڵوجەو لەسەر رووبەری (10) هەزار مەرتر چوارگۆشە دەكرێتەوەو زیاتر لە (350) كۆمپانیاو (15) وڵاتی بیانی تیایدا بەشدارن.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو