باڵیۆزخانه‌ی‌ ئه‌مریكا راگه‌یه‌ندراوێكی‌ سه‌باره‌ت به‌ بۆردوومانه‌كه‌ی‌ شه‌وی‌ رابردوو بڵاوكرده‌وه‌

  2020-11-18 19:16      180 جار بینراوە        کۆمێنت
له‌و هێرشه‌ مووشه‌كییه‌دا، منداڵێك گیانی‌ له‌ده‌ستداوه‌و دوو كه‌سی‌ تریش برینداربوون

باڵیۆزخانه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌ عیراق،  له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا، بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ " میلیشا چه‌كداره‌كانی‌ نزیك له‌ ئێران" له‌ هێرشه‌كه‌ی‌ شه‌وی‌ رابردوو تێوه‌گلاون.
كه‌مێك له‌ مه‌وبه‌ر، باڵیۆزخانه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌ عیراق، راگه‌یه‌ندراوێكی‌ له‌سه‌ر هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كه‌ی‌ شه‌وی‌ رابردوو بۆ سه‌ر بینای‌ باڵیۆزخانه‌كه‌‌ له‌ ناوچه‌ی‌ سه‌وزی‌ به‌غدا بڵاوكرده‌وه‌‌و تێیدا رایگه‌یاندووه‌: "راپۆرته‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كه‌ن ئه‌و میلیشیانه‌ی‌ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ پاڵپشتی‌ ده‌كرێن، تێوه‌گلاون له‌ هێرشه‌كه‌ی‌ دوێنێی‌ سه‌ر ناوچه‌ی‌ سه‌وز".
شه‌وی‌ رابردوو، چه‌ند مووشه‌كێك ئاراسته‌ی‌ بینای‌ باڵیۆزخانه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌ به‌غدا كرا، به‌پێی‌ هه‌ندێ زانیاری‌ مووشه‌كه‌كان له‌لایه‌ن سیستمی‌ به‌رگری‌ جێگیركراو له‌سه‌ر بینای‌ باڵیۆزخانه‌كه‌ ئاراسته‌كانیان گۆڕاوه‌.
هه‌ر له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ی‌ باڵیۆزخانه‌ی‌ ئه‌مریكادا هاتووه‌" باڵیۆزخانه‌ی‌ ئه‌مریكا، داوا له‌ حكومه‌تی‌ عیراق ده‌كات ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ستگیربكات‌و سزابدات كه‌ به‌رده‌وامن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی‌ كاری‌ تووندوتیژیی‌‌ له‌دژی‌ ده‌وڵه‌تی‌ عیراقی‌".
به‌پێی‌ زانیارییه‌كان، له‌و هێرشه‌ مووشه‌كییه‌دا، منداڵێك گیانی‌ له‌ده‌ستداوه‌و دوو كه‌سی‌ تریش برینداربوون.

سه‌رچاوه‌: كه‌ناڵی‌ ئاسمانی‌ حوڕه‌-ی‌ ئه‌مریكا
وه‌رگێڕان‌و داڕشتنه‌وه‌ی‌: فه‌ریق حه‌بیب

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو