مژده‌یه‌ك بۆ ئه‌وانه‌ی‌ له‌ كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه‌

  2020-11-18 22:03      466 جار بینراوە        کۆمێنت
توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ نوێ‌

توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ نوێ‌ ده‌ریخستووه‌ كه‌ به‌رگری‌ له‌شی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ تووشی‌ كۆرۆنا بوون‌و چاكبوونه‌ته‌وه‌، لانیكه‌م 8 مانگ و ره‌نگه‌ چه‌ند ساڵێك بخایه‌نێت، ئه‌مه‌ش توێژینه‌وه‌كانی‌ پێشوو ره‌تده‌كاته‌وه‌ كه‌ باسیان له‌وه‌ده‌كرد به‌رگری‌ له‌شی تووشبووان ته‌نها سێ‌ مانگ درێژه‌ده‌كێشێت.
به‌پێی‌ رۆژنامه‌ی‌" ده‌یلی‌ مه‌یڵ" ی‌ بریتانی‌، توێژه‌رانی‌ په‌یمانگای‌ " لاجۆلا" له‌ كالیفۆڕنیا، بۆیان ده‌ركه‌وت كه خانه‌كانی‌ به‌رگری‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ له‌سه‌رخۆ له‌دوای‌ چه‌ند مانگێك له‌ تووشبوون و چاكبوونه‌‌وه، ده‌ستده‌كه‌ن به‌ كه‌مبوونه‌وه‌، به‌ڵام بڕێكی‌ زۆریان بۆ ماوه‌ی‌ چه‌ند ساڵێك به‌ كارایی‌ ده‌مێننه‌وه‌، بۆ رێگریكردن له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ڤایرۆسه‌كه‌.
توێژه‌ران، له‌كاتێكدا به‌شێوه‌یه‌كی‌ ده‌وری‌ سه‌رقاڵی‌ پێوانه‌كردنی‌‌ ئاستی‌ دژه‌ته‌نه‌كان‌و خانه‌كانی‌ میمۆری‌‌ (T) و (B) بوون، بۆیان ده‌ركه‌وت میمۆرییه‌كان ئه‌و خانانه‌ ده‌هێڵنه‌وه‌و ده‌بنه‌ تایبه‌تمه‌ند له‌ ده‌رهاویشتنی‌ ئه‌و دژه‌ ته‌نانه‌ی‌ به‌رێژه‌ی‌ 92% جه‌سته‌ ده‌پارێزن.
ئه‌مه‌ش واتای‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سه‌ توشبووه‌كان جارێكی‌ تریش تووشی‌ كۆرۆنا ببنه‌وه‌، هه‌روه‌ك چه‌ند حاڵه‌تێكی‌ ده‌گمه‌ن  له‌جیهاندا روویاندا، ئه‌وا به‌شێوه‌یه‌كی‌ سووك تووشده‌بن.

سه‌رچاوه‌: رۆژنامه‌ی‌ عه‌كاز
وه‌رگێڕان‌و داڕشتنه‌وه‌ی‌: فه‌ریق حه‌بیب

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو