عیراق تا 45 رۆژی تر غازی ئێران دەكڕێت

  2020-11-21 10:21      109 جار بینراوە        کۆمێنت

جیاواز لە ماوەكانی رابردوو، ئەمریكا مۆڵەتی رێگەپێدانی بۆ عیراق درێژكردۆتەوە، تاوەكو بتوانێت لە ئێرانەوە وزە هاوردە بكات.
لەگەڵ بەردەوامبوونی سیاسەتی ئەوپەڕی گوشارەكان لەسەر ئێران كە ئیدارەی ترەمپ دژ بەو وڵاتە پەیڕەوی دەكات، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، وادەی بەخشینی عیراق لە سزاكانی سەر ئێران بە كڕینی غازی ئەو وڵاتە تەنیا بۆ 45 رۆژ درێژ دەكرێتەوە، دوای ئەوەش بابەتەكە دەخرێتە ئەستۆی ئیدارەی نوێی ئەمریكا كە بڕیارە 20ی كانونی دووەمی ساڵی داهاتوو دەستبەكار بێت.
بەخشینی عیراق لە كڕینی غاز و كارەبای ئێران بەشێك بوو لەو تایبەتمەندییەی كە ئیدارەی ترەمپ بە عیراقی بەخشیبوو، ئەوەش بەهۆی پشتبەستی یەك لەسەر سێی ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراق بە كارەبای ئێران، هەروەها بەكارهێنانی غازی ئەو وڵاتە بۆ بەكارخستنی وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا لە عیراق.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو