لە كەركوك 16 چەكداری داعش كوژران

  2020-11-21 11:23      82 جار بینراوە        کۆمێنت

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عیراق، كوژرانی 16 تیرۆریستی داعشی لە ئۆپەراسیۆنێكی هێزەكانیان لە كەركووك راگەیاند.
لیوا یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عیراق، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، لە ئۆپەراسیۆنێكدا كە هێزەكانی دژە تیرۆری عیراق بە پاڵپشتی فڕۆكەكانی هاوپەیمانان لەكەركوك ئەنجامیان داوە، توانراوە مۆڵگەیەكی چەكدارانی داعش لە ناوچەكانی زغێتون و خەناجیری سەر بەناحیەی رەشادی قەزای حەویجەی سەر بە پارێزگای كەركوك خاپوور بكەن.
وتەبێژی فەرماندەیی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عیراق ئاشكراشیكرد، لە ئۆپەراسیۆنەكاندا 16 چەكداری سەربە تیرۆریستانی داعش كوژراون كە بەشێكیان لە حەشارگەكانیان دابوون و بەشێكیان لە كاتی راكردندا پێكراون.
بە وتەی لیوا یەحیا رەسوڵ، لە ئۆپەراسیۆنەكەدا دەستبەسەر چەندین چەكی سووك و مامناوەندی و بەڵگەنامەدا گیراوە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو