دۆسییەی ئەمنی شارەكان بە وەزارەتی ناوخۆ دەسپێردرێت

  2020-11-21 12:16      91 جار بینراوە        کۆمێنت

بە بڕیاری سەرۆكوەزیرانی عیراق لیوای 61ی تایبەت كە سەر بە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقە و لە ساڵی 2017-ەوە بەناوی سەپاندنی یاسا هێنرابوونە كەركوك دەكشێنەوە و دۆسیەی ئەمنیی شارەكەش رادەستی پۆلیسی خۆجێی دەكرێت.
بڕیارەكەی سەرۆكوەزیرانی عیراق لە چوارچێوەی ئەو رێككەوتننانەدایە بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی كەركوك كراون.
هاوكات كۆمەڵێك گۆڕانكاریی گەورەی سەربازی دەكرێن و بڕیارە لەماوەی ئەو چەند رۆژەی ماوە بۆ كۆتایی مانگ، تەواوی پۆلیسی فیدراڵی لە پارێزگای كەركوك بكشێنەوە، دۆسیەی دەرەوەی شاری كەركوكیش بە فرقەی 8ی سوپای عیراق بسپێردرێت.
هەر لەو چوارچێوەیەشدا بە بڕیاری مستەفا كازمی لیوای 61ی تایبەت كە سەر بە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقە و دۆسیەی ئەمنیی كەركوكی بە تەواوەتی لەدەستە، لەو شارە دەكشێنەوەو دۆسیەی ئەمنیی شارەكە رادەستی پۆلیسی خۆجێی دەكرێت.
لیوای 61ی تایبەت، شوێنگرەوەی هێزەكانی دژە تیرۆری عیراق بوون كە لە ساڵی 2017-وە بەناوی سەپاندنی یاسا برابوونە كەركوك.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو