مانگی داهاتوو بەكارهێنانی ڤاكسینی فایزەر یەكلادەبێتەوە

  2020-11-21 13:51      87 جار بینراوە        کۆمێنت

فەرمانگەی خۆراك و دەرمانی ئەمریكا ئاشكرایكرد، رۆژی ١٠ی كانوونی یەكەم لەگەڵ كۆمپانیای فایزەری ئەمریكی و هاوبەشەكانی كۆدەبێتەوە بۆ مۆڵەتپێدان بە بەكارهێنانی ئەو ڤاكسینەی پەرەی پێدراوە.
پێشتر كۆمپانیای فایزەر داوایەكی خستبووە بەردەم لایەنە تەندروستییەكانی ئەمریكا بۆ رەزامەندیدان لەسەر بەكارهێنانی ڤاكسینەكە. 
لەماوەی دوو هەفتەی رابردوودا دوو ڤاكسینی دژە كۆرۆنا چوونە قۆناغی بەرهەمهێنانەوە، ئەوەش وایكرد زۆرێك لەوڵاتان بەگەشبینییەكی زۆرەوە بڕواننە ئەو ڤاكسینانە.
یەكەمیان ڤاكسینەكەی هەردوو كۆمپانیای فایزەرو بایۆنتێك بوو كەڕایانگەیاند تاقیكردنەوەكانیان لەسەر ڤاكسینەكە بەڕێژەی زیاتر لەسەدا ٩٠ سەركەوتوو بووە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو