ئێران... دوو هەفتە قەدەغەی هاتووچۆی راگەیەندرا

  2020-11-21 14:47      139 جار بینراوە        کۆمێنت

لەئێران ١٢ هەزارو ٩٣١ تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركرا، بەو هۆیەشەوە حكومەت بۆ ماوەی دوو هەفتە قەدەغەی هاتووچۆی راگەیاند.
وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند، لە٢٤ سەعاتی رابردوودا ١٢ هەزار و ٩٣١ تووشبووی نوێی كۆرۆنا دەستنیشانكراوەو ٤٣١ توشبووش گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، كۆی گشتی توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەئێران گەیشتووەتە ٨٤١ هەزارو ٣٠٨ توشبوو، ٤٤ هەزارو ٣٢٧ كەسیش گیانیان لەدەستداوە، تائێستاش ٥٩٦ هەزارو ١٣٦ تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە، ٥ هەزارو ٧٧٨ تووشبووش تەندروستییان ناجێگیرە.
لەلایەكی ترەوە بەمەبەستی رێگرتن لەبڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا، حكومەتی ئێران بۆ ماوەی دوو هەفتە قەدەغەی هاتووچۆی راگەیاند، بەپێی ئەو بڕیارەش ئێران دابەشكراوە بۆ ٣ ناوچەی جیاوازو بەپێی رێژەی توشبووان ناوچەكان دیاریكراون، رۆیشتن بۆ ئەو شارانەی لەناوچەی سوردان سزاكەی یەك ملیۆن تمەنە، كاروبارەكانیش دابەشكراون بەسەر چوار خشتەداو لەشارە سوورەكاندا تەنها كاروباری خشتەی یەك كە بەكاروباری پێویست ناوبراون مۆڵەتی كاركردنیان هەیە، حكومەتی ئێران راشیگەیاندوە، دوای دوو هەفتە پێداچوونەوە بەو بڕیارەدا دەكەن و ئاڵوگۆڕی تێدا دەكەن.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو