محمد جەواد سەردانەكەی بۆ دوو وڵات هەڵوەشاندەوە

  2020-11-21 17:10      167 جار بینراوە        کۆمێنت

بریاربوو رۆژی دووشەممە و سێشەممە محمد جەواد زەریف ، سەردانی هەریەكە لە روسیاو ئازەربایجان بكات ، بەڵام سەردانەكەی هەڵوەشاندەوە . 

بەگوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی روسیا تودەی، ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەراگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد، سەردانی محمد جەواد زەریف بۆ هەریەك روسیا و ئازەربایجان هەڵدەوەشێتەوە كە بڕیاربوو رۆژی دوشەممە و سێشەممەی داهاتوو ئەنجامیانبدات.
سەعید خەتیبزادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند: بەهۆی كۆبونەوەی بەپەلەی حكومەتەوە سەردانەكان ئەنجامنادرێن، بەڵام وتەبێژی ئەو وەزارەتە هیچ وادەیەكی دیكەی بۆ سەردانی ئەو دوو وڵاتە دیارینەكرد كە ئامانجی سەرەكی تاوتوێكردنی پرسی قەرەباغ بوو.
ئاماژەی بەوەشكرد،لەم هەفتەیەدا پرسی بودجەی ساڵی نوێ تاوتوێدەكرێت و پشكی وەزارەتەكان دیاریدەكرێت، بۆ ئەو مەبەستە وەزیری دەرەوە سەردانەكانی راگرتووە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو