بەهۆی قەیرانی داراییەوە ریاڵ ناتوانێ گرێبەستی گەوەر ئەنجام بدات

  2020-11-21 17:31      96 جار بینراوە        کۆمێنت

پێگەی دیفنسا سەنتڕاڵ لە هەواڵێكیدا ئاشكرایكردوە، كە ئەگەری هەیە یانەی ریال مەدرید نەتوانێت گرێبەستی گەورە ئەنجام بدات، بە هۆی ئەو قەیرانە داراییەی بەرۆكی یانەكەی گرتووە، دوای بڵاوبونەوەی  ڤایرۆسی كۆرۆنا.
هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوە كردووە ،كە بەرپرسانی ئەو یانەیە بڕی تەنها 200 ملیۆن یۆرۆیان بۆ كڕینی یاریزانی نوێ تەرخان كردووە لە ساڵی 2021دا، كە بەم بڕە پارەیە یانەی ریاڵ مەدرید ناتوانێت دوو ئەستێرەی وەك كیلیان مباپێ و ئێرلینگ هالاند بەڕەو ریزەكانی یانەكەی بگوازێتەوە.
ڤایرۆسی كۆرۆنا گاریگەری گەورە خستۆتەسەر ئاستی  دارایی  یانەی ریاڵ مەدرید ،لەلایەكی ترەوە یانەكە سەرقاڵی نۆژەنكردنەوەی یاریگاكەیەتی كە ئەوەش بوجەیەكی زەبەلاحی پێویستە.  
.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو