نرخی نەوت بۆ نزیكی 45 دۆلار بەرزدەبێتەوە

  2020-11-21 18:20      129 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەمڕۆ شەممە لەبازاڕەكانی جیهان نرخی نەوت  بەرزبوەوە و نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی برێنێت بە 44.96 دۆلارە 
. نرخی نەوتی برێنێت بەرێژەی 1.72% بەهاكەی بەرزبوەوە و بە 44.96 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك مامەڵەی پێوەكرا
ئاژانسی بلومبێرگ بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ شەممە21_11_2020، نرخی نەوتی برێنێت بەرێژەی 1.72% بەهاكەی بەرزبوەوە و بە 44.96 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك مامەڵەی پێوەكرا، هاوكات نەوتی خاوی ئەمریكاش بەرێژەی لەسەدا 1.24 بەرزبوەوە و بە 42.42 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.
ئەمە لەكاتێكدایە، لەماوەی دو رۆژی رابردووشدا، بەهەمان شێوە، بەڕێژەیەكی كەم نرخی نەوتی خاو بەرزبوەوە، پسپۆڕێكی ئابوری لە كۆمپانیای ناسداك لەبارەی هۆكارەكانی ئەم جوڵەیەی نرخی نەوت رایگەیاندووە: نزیكبونەوەی ئاڵوگۆڕی دەسەڵات لەئەمریكا و راگەیاندنی دووڤاكسینی سەركەوتوو، لەئەمریكا هۆكاری سەرەكی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتن.
نزیكبونەوەی ئاڵوگۆڕی دەسەڵات لەئەمریكا و راگەیاندنی دووڤاكسینی سەركەوتو لەئەمریكا هۆكاری سەرەكی بەرزبنەوەی نرخی نەوتن. 
مانگی ئازاری ئەمساڵ، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا نزمترین ئاستی لە دوای ساڵی 2002ەوە تۆماركرد، بە جۆرێك نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار 25 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەكرا.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو