دوو هەفتە قەدەغەی هاتووچۆ لە ئێران راگەیەندرا

  2020-11-21 19:36      79 جار بینراوە        کۆمێنت

لە شاری ئێران بە هۆی زیادبوونی تووشبوانی نوێی كۆرۆنا ،حكومەت بۆ ماوەی دوو هەفتە قەدەغەی هتووچۆی راگەیاند:كە 12هەزارو 931 تووشبوو تۆماركراوە. 
 
سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران، لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لە 24سەعاتی  رابردوودا 12 هەزارو 931 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، 431 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
بە مەبەستی رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا، حكومەتی ئێران بۆ ماوەی دوو هەفتە قەدەغەی هاتووچۆی راگەیاند:  بەپێی ئەو بڕیارەش ئێران دابەشكراوە بۆ 3 ناوچەی جیاواز و بەپێی رێژەی توشبووان ناوچەكان دیاریكراون، رۆیشتن بۆ ئەو شارانەی لە ناوچەی سوردان سزاكەی یەك ملیۆن تمەنە، كاروبارەكانیش دابەشكراون بەسەر چوار خشتەدا و لە شارە سوورەكاندا تەنها كاروباری خشتەی یەك كە بە كاروباری پێویست ناوبراون مۆڵەتی كاركردنیان هەیە، حكومەتی ئێران راشیگەیاندوە:  دوای دوو هەفتە پێداچونەوە بەو بڕیارەدا دەكەن و ئاڵوگۆڕی تێدا دەكەن.
وتیشی، تا ئێستا 861 هەزارو 308 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و 44 هەزار و 327كەسیش بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، تائێستاش 596 هەزار و 136تووشبووی كۆرۆنا لە ئێران چاكبوونەتەوە، 5 هەزار و 778 تووشبووش تەندروستییان ناجێگیرە. 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو