دامەزراوەی تەندروستی بەریتانیا داوای ریكاری توند دەكات دژی كۆرۆنا

  2020-11-21 20:18      96 جار بینراوە        کۆمێنت

سافرۆن كۆردەری جێگری سەرۆكی دامەزراوەی تەندروستی نیشتیمانی بریتانیا داوای توندترین رێكار دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكات تا ساڵی داهاتو
بەگوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی زە سەنی بریتانی، ئەمڕۆ شەممە، سافرۆن كۆردەری جێگری سەرۆكی دامەزراوەی تەندروستی نیشتیمانی بریتانیا داوای توندترین رێكار دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكات تا ساڵی داهاتوو.
هۆشداریدا كە هێشتا زۆر زووە بۆ سوككردنی رێكارەكانی دژی كۆرۆنا و پێویستە تا سەرەتای ساڵی ئایندە هەنگاوەكان وەك خۆیان بەردەوامبن.
وتیشی، راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆی گشتی بۆ دووەمجار تەنها رێگەیە لەبەردەمیاندا بۆ رێگرتن لەبڵاوبوونەوەی كۆرۆنا.
ئاماژەی بەوەشكرد پێویستمان بەهەنگاوی دیكە نیە، ئەگەر وایە، لێگەڕێن با هەموو رێكارەكان هەڵگرین و بگەڕێینەوە بۆ 2-ی دیسەمبەری رابردوو.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو