سەرچاوەیەک بۆ PUKNOW : تیرۆریستان بەڕێوەبەرێکی پۆلیس و دوو مفەوەزی عیراقیان کوشت

  2020-11-21 21:19      116 جار بینراوە        کۆمێنت
دیمه‌نێك له‌ ناحیه‌ی‌ زه‌وییه‌(ئه‌رشیف)

کەمێک لەمەوبەر، تیرۆریستانی داعش بەڕێوەبەرێکی پۆلیس و دوو مفەوەزی پۆلیسیان لە نێوان هەردوو شارۆچکەی بێجی و شەرگاتدا کوشت.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لەناوچەکە، لە لێدوانێکدا بۆ PUKNOW، رایگەیاند، کەمێک لەمەوبەر، بۆمبێکی تیرۆریستانی داعش لەنێوان ناحیەی زەوییە و گوندی مەسحەک-ى نێوان هەردوو شارۆچکەی بێجی و گیارەدا تەقیوەتە ئۆتۆمبێلێکی مەدەنیدا.
سەرچاوەکە روونیکردەوە، دوابەدوای رووداوەکە، هێزێکی هاوبەشی پێکهاتوو لە پۆلیس و حەشدی شەعبی بەرەو شوێنی رووداوەکە بەڕێکەوتوون، بەڵام لە رێگا کەوتوونەتە بۆسەیەکی تیرۆریستانی داعشەوە و بەهۆیەوە ژمارەیەک شەهید و بریندار هەیە.
ئەو سەرچاوەیە ئاشکراشیکرد کە لە نێو شەهیدەکاندا، عەقید ئیبراهیم عەجیل حەماد، بەڕێوەبەری پۆلیسی مەسحەک و مفەوەزی پۆلیس میساق نزال موسا حەماد و مفەوەزی پۆلیس ئەحمەد ئەلسعید هەن.
بەپێی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، هێزێکی دژە تیرۆری عیراقی و حەشدی شەعبی بەرەو شوێنی رووداوەکە بەڕێکەوتوون.
ناحیەی زەوییە، 30 کیلۆمەتر دەکەوێتە باکووری رۆژهەڵاتی قەزای بێجی و سەر بە پارێزگای سەڵاحەدینە و دوای داگیرکردنی لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە، لە 24 ی ئەیلولی 2017 لەلایەن هێزە عیراقییەکانەوە ئازادکرا.

ئامادەکردنی: فەریق حەبیب

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو