بارانێكی بەخوڕ چەند ناوچەیەكی عيراق دەگرێتەوە

  2020-11-21 21:45      247 جار بینراوە        کۆمێنت

كەشو هەوای عیراق ئاشكرایكرد: لەماوەی چەند سەعاتی  داهاتوودا بارانێكی بەخوڕ پێنج ناوچەی عیراق دەگرێتەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ بارانێكی بەخوڕ لەبەغداد دەستیپێكردوە و لەناوچەكانی رۆژهەڵاتی شارەكە بارانەكە راگیراوە
بەگوێرەی هەواڵێكی بەغداد ئەلیەوم، ئەمڕۆ شەممە عەلی البەهدالی بەڕێوەبەری گشتی كەشوهەوای عیراق  لەراگەیەنراوێكدا رایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ بارانێكی بەخوڕ لەبەغداد دەستیپێكردوە و لەناوچەكانی رۆژهەڵاتی شارەكە بارانەكە راگیراوە، ئاماژەی بەوەشكرد لەماوەی چەند سەعاتی داهاتودا بارانەكە بەسەختی ناوچەكانی واست، كەلار، سلێمانی و ناوچەكانی حەی و خانەقین لەپارێزگای دیالە دەگرێتەوە.
لەماوەی رابردوشدا، سادق عەتیە پسپۆڕی راگەیاندنی كەشوهەوا ئاماژەی بەوەكرد، رۆژی شەممە وادەی كۆتایهاتنی ئەو شەپۆلە بارانەیە. 

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو