سەركردایەتی یەكێتی پرسی مووچەی فەرمانبەران و لامەركەزیەتی تاوتوێكرد

  2020-11-21 22:12      237 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەمڕۆ شەممە 21ی تەشرینی دووەم، لەڕۆژی شەهیدانی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان كۆبونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی بەسەرۆكایەتی بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكانی یەكێتی بەڕێوەچوو.

 سەرەتای كۆبونەوەكە بە ساتێك وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدانی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان دەستی پێكرد وپاشان ۲۱ مۆم وەك گوزارشت لەڕێز و وەفا بۆ ڕۆحی پاكی شەهیدان داگیرسا. 

كۆبونەوەكە دوا گۆڕانكاری وپێشهاتەكانی لەهەرێم وبەغداد تاوتوێكرد و باس لەپرسی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان كرا.
تەوەرێكی تری كۆبونەوەكە تاوتوێكردنی پرسی لامەركەزییەت بوو كە پەیڕەوێك ئامادەكراوە وبڕیار وایە كۆبونەوەی لایەنە سیاسیەكان لەبارەیەوە ئەنجام بدرێت، هەر لەو كۆبونەوەیەدا لاهور شێخ جەنگی باسی لەسەردانەكەی كرد بۆ بەغداد وكۆبونەوەكانی بۆ ڕونكردنەوە كەئێستا یەكێتی نیشتیمانیی لەگەل تەبایی وبرایەتی دایە و دەبێت پرسی موچە بەسیاسی نەكرێت.
 تەوەری كۆتایش گفتوگۆی هەڤاڵانی سەركردایەتی بوو لەسەر پرسی ناوخۆی حیزب.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو