چاوەروان دەكرێت مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی كانونی دووەم دوابكەوێت

  2020-11-23 09:21      416 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەگەر حكومەتی عیراق لەم مانگەدا پڕۆژەیاسای بودجە رەوانەی پەرلەمان نەكات، چاوەڕوان دەكرێت مووچەی فەرمانبەرانی عیراق بۆ مانگی كانونی دووەم دوابكەوێت.
هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عیراق بە رۆژنامەی سەباح-ی راگەیاندووە، حكومەتی عیراق لەناردنی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 دواكەوتوە و ئەوەش كاریگەری لەسەر ئابوری عیراق دەبێت، یەكێك لە كاریگەرییەكانی دواكەوتنی بوودجەش دروستبونی گرفتە بۆ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران.
پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 بەگوێرەی پێشبینییەكانی لیژنەی دارایی پەرلەمان و داهاتی بەردەستی حكومەت كە سەرچاوە سەرەكییەكانی نەوت و داهاتی دەروازەكانە، تەنها بەشی مووچەی فەرمانبەران، خانەنشینان و چاودێری كۆمەڵایەتی دەكات و بۆ ئەنجامدانی ژمارەیەك پڕۆژەی وەبەرهێنان، حكومەتی عیراق جارێكی دیكە پەنا بۆ قەرزكردن دەباتەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، پێویست دەكات لەیاسای بودجەدا چارەسەرێكی بەپەلە بۆ كێشەی مووچەی فەرمانبەران، كێشەكانی رێككەوتن لەگەڵ هەرێم و سەرچاوەی داهاتە نانەوتییەكان.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو