لاهور شێخ جەنگی: هەمیشە پشتیوانی سەروەربوونی یاسا دەکەین و ناهێڵین کەس یاساشکێنی بکات
2020-11-23 17:08     462 جار بینراوە      کۆمێنت
لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانیی كوردستا سەردانی چێشتخانەی كامەران دەكات و رایدەگەیەنێت: ئەمجۆرە هەڵسوکەوت و رەفتارانە لەهیچ کەس قبوڵ ناکرێت و سەرپێچیکاران دەبێت رووبەڕووی دادگا بکرێنەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە (23/11/2020) لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی سەردانی چێشتخانەی کامەرانی کرد لەعەقاری و ئەم سەردانەش دوای ئەوە بوو کەچەند کەسێکی نابەرپرس بەزەبری چەک پەلاماری خاوەنی چێشتخانەکەیان دا.
هاوسەرۆكی یەكێتی وتی: ئەمجۆرە هەڵسوکەوت و رەفتارانە لەهیچ کەس قبوڵ ناکرێت و سەرپێچیکاران دەبێت رووبەڕووی دادگا بکرێنەوە، وتیشی: دەستخۆشیش لەدەزگائەمنییەکان و بەتایبەتی پۆلیسی سلێمانی دەکەم کەلەماوەیەکی کەمدا توانیان تاوانباران دەستگیربکەن.
جەختیشیكردەوە، هەمیشە پشتیوانی سەروەربوونی یاسا دەکەین و ناهێڵین کەس لەژێر سێبەرو سایەی ئێمەدا یاساشکێنی بکات.

بابەتی زیاتر