نرخی نەوت بەردەوامە لەهەڵکشان
2020-11-23 19:24     251 جار بینراوە      کۆمێنت
نرخی نه‌وتی خاو له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتری به‌خۆوه‌بینی، بەجۆرێک کە لەماوەی دوو مانگی رابردوودا نەگەیشتووەتە ئەم ئاستە، ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ی كه له‌ئه‌مریكا سه‌ركه‌وتنی ڤاكسینی دژ به‌كۆرۆنا راگه‌یه‌ندرا.
هاوکات هەر لەیەک لەوڵاتانی ئیتاڵیا‌و روسیاش سەرکەوتنی ڤاکسینەکانیان راگەیاندو لەئێستادا باس لەوەدەکرێت کە لەمانگی داهاتوودا لەئەمریکا ڤاکسینی دژە کۆرۆنای کۆمپانیای مۆدێرنا بەکاردەهێندرێت.
سەعات 8:13 ی ئه‌مشه‌و دووشه‌ممه 23 ی تشرینی دووه‌م، نرخی هه‌ر به‌رمیلێك له‌نه‌وتی خاوی برینت به45.89 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، نه‌وتی خاوی خۆرئاوای تیكساسیش به 42.93 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا. سه‌رچاوه: سایتی ئێف ئێكس نیوز توده‌ی
ئاماده‌كردنی: فه‌ریق حەبیب
بابەتی زیاتر