وەفدی دانوستانكاری هەرێم سەردانی بەغدا دەكات

  2020-11-23 21:21      464 جار بینراوە        کۆمێنت
ئەرشیف

سەرۆكی حكومەت و وەفدی دانوستانكاری هەرێم لەگەڵ بەغدا كۆبوونەوەو بەپێی زانیارییەكانیش لەم هەفتەیەدا وەفدی دانوستانكار سەردانی بەغدا دەكات.
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەفدی دانوستانكاری هەرێم لەگەڵ بەغدا كۆبوونەوەو ستایشی هەوڵ و ماندوبوونی وەفدی حكومەتی هەرێم كرا لەدانوستانەكانیان لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵی بۆ داكۆكیكردن لەشایستە دارایی و دەستوورییەكانی خەڵك و مووچەخۆرانی كوردستان.
لەكۆبوونەوەكەدا جەختكرایەوە وەفدی هەرێمی كوردستان لەهەركاتێكدا پێویست بێت ئامادەیە سەردانی بەغدا بكات و وەفدی دانوستانكاری هەرێم لایەنی رەسمی گفتوگۆیە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵی و حكومەتی هەرێم سازش لەمافە دەستورییەكان و شایستە داراییەكانی خەڵكی هەرێمی كوردستان ناكات.
بەپێی ئەو زانیارییانەشی دەست كورسات نیوز كەوتوون، بڕیارە لەم هەفتەیەدا وەفدی دانوستانكاری هەرێم سەردانی بەغدا بكات بۆ رێككەوتن لەسەر پرسی پشكی هەرێم لەپرۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ی عیراق .

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو