5 تیرۆریست لەكەركوك دەستگیردەكرێن
2020-11-24 11:43     120 جار بینراوە      کۆمێنت
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایدەگەیەنێت، كە پێنج تیرۆریستی داعش لە پارێزگای كەركوك باكووری عێراق دەستگیركراون.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەنراوێكدا، ئاماژەی بەوكردووە كە ھێزەكانی ئاژانسی ھەواڵگریی سەربە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی فیدرال، پێنج تیرۆریستییان لە ژمارەیەك ناوچەی پارێزگای كەركوك دەستگیركردووە كە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر بەتۆمەتی ئەندامبوون لەداعش داواكراوبوون.
هەر لەڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەش هاتووە، كە ئەو پێنج تیرۆریستەی كە دەستگیركراون لە بەناو كەرتی كەركووك لە ویلایەتی عێراق سەربە داعش چەكداربوون.
بابەتی زیاتر