بەهەوڵی فراکسیۆنی یەکێتی، عێراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت

  2020-11-24 11:55      850 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەهەوڵی فراكسیونی یەكێتی‌ كازمی موچەی مانگەی 10 ی هەرێم دەنێرێت.
بڵێسە جەبارفەرمان ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران عێراق رایگەیاند، فراكسیونی یەكێتی لەپەرلەمانی عیراق لە ھەوڵی بەردەوامە لەرێگای دیپلۆماسیەتەوە ئەو لێكتێنەگەیشتن و كێشانە برەوێنێتەوە كە لەپەرلەمان لە نێوان ھەرێم و بغداد دروست بوون.
ئاماژەی بەوەشكردوە، لە ھەوڵی دروست كردنی بۆچوونی گشتین لەسەر بەدەركردنی قوتی خەڵك و مافی فەرمانبەران لە كێشمەكێشی سیاسی و ناردن و نەناردنی نەوت.
بڵێسە جەبار باسی لەوەشكرد، لەسەر ڕۆشنایی ئەو ھەوڵانە سەرەڕای بونی فشاری جیاجیا لەسەر كازمی بڕیار دەدرێت موچەی مانگی 10 ی ھەرێم بنێردرێت.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو