رێگەیەكی سەرەكی نێوان هەولێر - كەركوك كرایەوە

  2020-11-24 12:08      195 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەمڕۆ سێشەممە پردی پردێ بۆهاتوچۆی هاوڵاتیان و شۆفێران لەنێوان هەردو پارێزگای كەركوك و هەولێر كرایەوە.
بەئامادەبونی راكان جبوری پارێزگاری كەركوك و بەشێك لە بەرپرسانی دیكەی حكومەتی عێراق و فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی پارێزگاكە، ئەمڕۆ سێشەممە 24-11-2020، پردی پردێ بۆهاتوچۆی هاوڵاتیان و شۆفێران لەنێوان هەردو پارێزگای كەركوك و هەولێر كرایەوە.
لەوبارەیەوە قاسم حەمزە، بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی ڕێگاوبانی كەركوك رایگەیاند، پردەكە بەشێوازێكی مۆدێرن نۆژەن كراوەتەوە وكارمەندانی هونەری وئەندازیاری سەر بەبەڕێوبەرایەتیەكەیان لەچوارچێوەی پڕۆژەكانی سندوقی ئاوەدان كردنەوەی ناوچە تازە ئازاد كراوەكان توانیویانە كارەكانی پردی كەركوك - هەولێر تەواو بكەن.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو