نرخی نه‌وت هه‌ر به‌رزده‌بێته‌وه
2020-11-24 13:48     322 جار بینراوە      کۆمێنت
نه‌وتی خاوی برینت به46.63 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا
نرخی نه‌وتی خاو له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتری به‌خۆوه‌بینی، بەجۆرێک کە لەماوەی دوو مانگی رابردوودا نەگەیشتووەتە ئەم ئاستە، ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ی كه له‌ئه‌مریكا سه‌ركه‌وتنی ڤاكسینی دژ به‌كۆرۆنا راگه‌یه‌ندرا.
هاوکات هەر لەیەک لەوڵاتانی ئیتاڵیا‌و روسیاش سەرکەوتنی ڤاکسینەکانیان راگەیاندو لەئێستادا باس لەوەدەکرێت کە لەمانگی داهاتوودا لەئەمریکا ڤاکسینی دژە کۆرۆنای کۆمپانیای مۆدێرنا بەکاردەهێندرێت.
كاتژمێر 2:42 ی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 24 ی تشرینی دووه‌م، نرخی هه‌ر به‌رمیلێك له نه‌وتی خاوی برینت به46.63 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
نه‌وتی خاوی خۆرئاوای تیكساسیش به 43.56 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
سه‌رچاوه: سایتی ئێف ئێكس نیوز توده‌ی
ئاماده‌كردنی: فه‌ریق حەبیب
بابەتی زیاتر