عیراق دەیەوێت لە ریگەی فرۆشتنی نەوتەوە چوار ملیار دۆلار بەدەسبێنێت

  2020-11-24 13:57      100 جار بینراوە        کۆمێنت

حكومەتی عیراق بەنیازە لە رێگەی پێشفرۆشكردنی دوو ملیار دۆلار نەوتی بەسرە پارەی پێشەكی لە كڕیارانی وەرگرێت و بەوپێیەش بتوانێت هەندێ سەرچاوەی دارایی دەستبخات بۆ ئەو كورتهێنانە گەورەیە كە لە بودجەكەیدا هەیەتی.
كۆمپانیای سۆمۆ، كڕیارانی نەوتی خۆی ئاگاداركردووەتەوە كە ئامادەیە بۆ ماوەی پێنج ساڵ نەوتیان پێبفرۆشێت لە پێناو وەرگترنی پارەی پێشەكی ئەو نەوتەی كە لەو ماوەیەدا رادەستیان دەكات.
سۆمۆ رایگەیاندووە، كە مانگانە چوار ملیۆن بەرمیل نەوت دەداتە كڕیاران كە نزیكەی رۆژانە 130 هەزار بەرمیل دەكات و پارەی یەكساڵی ئەو نەوتە وەردەگرێت كە رادەستی كڕیارەكەی دەكات، كە بەپێی نرخی ئیستا نزیكەی دوو ملیار دۆلار دەكات،یەكەمجارە حكومەتی عیراق پارەی پێشەكی لە كڕیارانی وەربگرێت. 
پێشتر حكومەتی هەرێمی كوردستان دوای ئەوەی كە لەلایەن بەغداوە لە ساڵی 2014 پشكی لە بودجەی عیراق بڕدراو روویكردە مامەڵەیەكی هاوشێوە بۆ پڕكردنەوەی پێداویستییەكانی، ناچار بوو نەوت پێشفرۆش بكات.
بەپێی نامەی كۆمپانیای سۆمۆ كە بۆ كڕیارانی نەوت ناردوویەتی، كۆمپانیاكە ئامادەیی خۆی دەربڕیوە لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە تاوەكو كۆتایی ساڵی 2025 بكەوێتە ناو رێككەوتن لەگەڵ كڕیارانی و لە جیاتی وەرگرتنی پارە، نەوتیان رادەست بكات.
ئەو كۆمپانیانە داوادەكەن حكومەتی عیراق حەقدەستی ئەو نەوتەشیان بداتێ كە بەرهەمی ناهێنن، چونكە لەسەر داواكاری عیراقە و بە زیانی ئەو كۆمپانیانە تەواو دەبێت.
نرخی نەوتی برێنت رۆژی سێشەممە بەرزبووە و بۆ بەرزترین ئاستی خۆی لە دوای مانگی 3ی ئەمساڵەوە و هۆكارەكەشی بۆ گەشبینی بازرگانانی نەوت دەگەڕێتەوە لەسەر دۆزینەوەی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا لەلایەن چەندین كۆمپانیای بەرهەمهێنانی دەرمانەوە.
 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو