ده‌یان سواڵكه‌ر و سه‌دان سه‌رخۆش له به‌غدا ده‌ستگیركران
2020-11-24 14:25     84 جار بینراوە      کۆمێنت
دیمه‌نێك له‌شاری به‌غدا
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 24ی ته‌شرینی دووه‌م، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق رایگه‌یاند كه 80 سه‌رخۆش و ده‌یان سواڵكه‌ریان ده‌ستگیركردووه، له‌میانه‌ی هه‌ڵمه‌تێكی ئه‌منیدا له شاری به‌غدا.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست PUKNOW كه‌وتووه، هاتووه" به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی فریاكه‌وتن چه‌ند چالاكییه‌كی ئه‌منی له هه‌ردوو به‌ری كهرخو ره‌سافه ئه‌نجامداوه، به‌مه‌به‌ستی بڵاوكردنه‌وه‌ی گیانی دڵنیایی لای هاوڵاتیانو سه‌پاندنی هه‌یبه‌تی ده‌وڵه‌ت".
هه‌ر له‌و به‌یاننامه‌دا، روونكراوه‌ته‌وه" له‌و هه‌ڵمه‌تانه‌دا، ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تبار به تۆمه‌تی جۆراوجۆر ده‌ستگیركراون، هه‌ندێكیان چه‌كی بێ مۆڵه‌تیان پێبووه‌و هه‌ندێكیشیان له‌سه‌ر دزیی ده‌ستگیركراون".
جهختیشكراوهتهوه كه له‌و پرۆسه‌یه‌دا " 80 سه‌رخۆش و 458 سواڵكه‌ر ده‌ستگیركراون، به مه‌به‌ستی سنوورداركردنی ئه‌و دیارده نه‌شیاوه".
سه‌رچاوه: به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق
وهرگێڕانو داڕشتنه‌وه‌ی: فه‌ریق حه‌بیب
بابەتی زیاتر