سوپرایزێكی گەورە لەبارەی چارەنووسی مێسی

  2020-11-24 14:34      196 جار بینراوە        کۆمێنت

هەندێك لە راپۆرتە رۆژنامەوانییەكان لە ئیسپانیا، باس لە سوپرایزێكی گەورە دەكەن سەبارەت بە داهاتووی لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنای كەتەلۆنی.
ماوەی گرێبەستی مێسی لەگەڵ بەرشەلە هاوینی 2021 كۆتایی دێت، بەڵام بەپێی بەندێكی نێو گرێبەستەكە، مێسی لەم زستانەدا دەتوانێت لەگەڵ یانەیەكی دیكە دانوستان بكات و لە هاویندا بچێتە ریزەكانی.
ئەو سەرچاوانە باس لە پێشهاتێكی نوێ دەكەن سەبارەت بە چارەنووسی مێسی و دەڵێن "لیۆنێل بەدووری نازانێت لەم زستانەدا ریزەكانی بەرشە جێبهێڵێت، هەروەها دەشڵێن ،مێسی بیر لەوە دەكاتەوە ئایا لە زستاندا لە بەرشە بڕوات یان نا.
ئەو سەرچاوانە ئاماژە بۆ ئەوەش دەكەن كە بەرپرسانی یانەی كەتەلۆنی زۆر هەوڵیاندا كێشەكانیان لەگەڵ مێسی چارەسەربكەن، بەڵام دەركەوت كە هاتنەدی ئەو ئامانجە بووەتە مەحاڵ و دەڵێن، وادیارە مێسی بڕیاری كۆتایی داوە و نایەوێت لە بەرشە بمێنێتەوە.
بەر لە چەند رۆژێك رۆژنامەكانی بەریتانیا باس بڵاویانكردەوە، كە یانەی مانچێستەر سیتی ئامادەیە لەم زستانەدا گرێبەست لەگەڵ لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بكات.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو