كازمی: كێشە و هەڵە لە یاسای قەرزدا هەیە و پێویستە چارەسەریان بكەین

  2020-11-24 14:46      145 جار بینراوە        کۆمێنت

سەرۆك وەزیرانی عیراق :پیویستە كیشەو هەڵانە چارەسەر بكرێت لە یاسایی قەرزدا ئینجا جێ بەجێ بكرێت.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراق، مستەفا كازمی لە میانەی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا رایگەیاندووە، كاری لە پێشینەی حكومەتەكەی ئاسانكاری و گرتنەبەری رێوشوێنی پێوستە بۆ ئەنجامدانی وەبەرهێنان لە عیراق، لەو روەشەوە سورن لەسەرئەوەی كە هەموو ئاسانكاریەكیان بۆ بكەن.
ووتیشی، پێویستە سەرجەم وەزیرەكان هەماهەنگ و هاوكاری وەبەرهێنەران بن تا كارەكانیان ئەنجامبدەن و هەروەها گرنگی بە پرۆژە و خزمەتگوزاریەكان بدەن، بەجۆرێك كە هەلیكاری زیاتر بۆ گەنجان بڕەخسێنن
ئاماژەی بەوەشكرد، یاسای كورتهێنانی دارایی عیراق كۆمەڵێك كێشە و هەڵەو  كەموكوڕی تێدایە لەرێگەی گفتوگۆ بەردەوامەكانمان لەگەڵ پەرلەمان چارەسەریان دەكەین.
ئەمڕۆ سێشەممە24_11_2020، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق كۆبونەوەی ئاسایی خۆی بەسەرۆكایەتی مستەفا كازمی دەستپێكرد و چاوەڕوانیشدەكرێت، لەو كۆبونەوەیەدا ژمارەیەك بڕیار لەبارەی دۆخی ئابوری و وەبەرهێنان بدرێت.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو