نرخی ڤاكسینه روسییه‌كه ئاشكراكرا
2020-11-24 15:10     235 جار بینراوە      کۆمێنت
كارايى ڤاكسینی "سپۆتنیك -V "، 95% بووه
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌ك كه له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی تایبه‌ت به ڤاكسینی "سپۆتنیك -V " ی دژه كۆرۆنای روسی بڵاوكراوه‌ته‌وه، نرخی یه‌ك جار به‌كارهێنانی ڤاكسینه‌كه بۆ بیانییه‌كان كه‌متره له 10 دۆلار.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت ڤاكسینه‌كه به‌كاربهێنێت ده‌بێت دوو جار خۆی پێ بكوتێت، به‌وه‌ش تێچووه‌كه‌ی بۆ بیانییه‌كان ده‌وروبه‌ری 20 دۆلار ده‌بێت، ئه‌وه‌ش واتای ئه‌وه‌یه كه له ڤاكسینه‌كانی دیكه هه‌رزانتر ده‌بێت به‌تایبه‌تی له ڤاكسینی كۆمپانیای مۆدێرنای ئه‌مریكی كه نرخه‌كه‌ی له‌نێوان 25 بۆ 37 دۆلاردا ده‌بێت.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو كه ڤاكسینه‌كه بۆ هاوڵاتیانی روسیا به‌خۆڕاییه.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا، ئاماژه به‌وه‌كراوه كه به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتننامانه‌ی له‌نێوان سندوقی روسی بۆ وه‌به‌رهێنان و كۆمپانیا بیانییه‌كانی تایبه‌ت به‌ده‌رمان كراون، زیاتر له 500 ملیۆن كه‌س له ساڵی داهاتوودا به ڤاكسینه‌كه ده‌كوترێن.
هه‌ر به‌پێی به‌یاننامه‌كه له مانگی كانوونی دووه‌می داهاتوودا، ده‌ستده‌كرێت بهناردنهدهرهوهی ڤاكسینی "سپۆتنیك -V " بۆ ده‌ره‌وه‌ی روسیا.
به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه كارایی ڤاكسینی "سپۆتنیك -V "، له‌دوای 42 رۆژ له تاقیكردنه‌وه، 95% بووه.
سه‌رچاوه: سایتی RT روسی
وهرگێڕانو داڕشتنه‌وه‌ی: فه‌ریق حه‌بیب
بابەتی زیاتر